٩ ئاب ٢٠٢١ - ١٤:٥٩
لاهوور شێخ جەنگی: کێشەکان بە ڕێکاری حیزبیی و لە چوارچێوەی پەیڕەوی حیزبیی چارەسەر دەکەین

لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکیەتی ڕایدەگەیەنێت؛ کێشەکان بە ڕێکاری حزبی و لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبییەوە چارەسەر دەکەین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژی یەکشەمە 8ی ئابی 2021، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، کە بە مەبەستی هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی دۆخی ناوخۆی یەکێتیی سەردانیانیان کردبوو، ڵاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند: بە هەمان سیاسیەتی ڕابردوو کاردەکەن لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتیی.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەو پەڕی ئارامی و دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵەیان لەگەڵ ڕووداوەکان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوەی کە بووەتە هۆی نیگەرانی جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی.

ناوبراو دەشڵێت: بەڵێنم پێدان کێشەکان بە ڕێکاری حزبی و لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبییەوە چارەسەر دەکەین.

ڕۆژی هەشتی تەمووز، بەهۆی گۆڕینی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتییەوە، ئاڵۆزی کەوتە نێوان هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە، دواتر لە ڕاگەیەاندنەکانی یەکێتی و نزیک لە بافڵ تاڵەبانییەوە لاهور شێخ جەنگی بە ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبارکرا، لە کۆبونەوەی 13ی تەموزی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا لاهور شێخ جەنگی دەستبەرداری دەسەڵاتەکانی بوو بۆ بافڵ تاڵەبانی.

لەوکاتەوە تائێستا، کێشەکان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون و هەرچەندە چەندین هەوڵی نێوەندگیری هەبووە.

342/